کۆتا هەواڵەکان

شیکاری یۆرۆ/دۆلار

مامەڵەی فرۆشتن بەجووتە دراوی یۆرۆ/دۆلار خاوبونەوەی بەخۆیەوە دی و سونردار بوو لەناوچەی هێڵی پاڵپشتی 1.1292 .

پێدەچێت بونی بازاڕ لەناوچەی پڕفرۆشی بەرەوکۆتایی بچێت، چاوەڕوان دەکرێت جووتە دراوی یۆرۆ/دۆلار بچێتە خۆڕێکخستنەوەیەکی قوڵ و زۆر ئاڵۆزەوە، هەرەوها پێشبینی دەکرێت دووبارە بگەڕێتەوە ناوچەی 1.1292 و1.1263، کە ڕەنگە لێرەوە نرخ فشاری سەرکەوتن وەرگرێت بەرەو ناوچەی بەرگری 1.1365، ئەگەر هاتوو خۆڕێکخستنەوە کە زیاتر پەرەی سەند ئەوکاتە ئەگەری بەرزبونەوەی هەیە بۆ ناوجەی هێڵی بەرگری 1.1517. 
هەروەها لە ئەگەری بەردەوامی ئاڕاستەی دابەزین ڕەنگە بگاتە ئامانجی 1.1180 وەک ئامانجێکی قووڵترە و کەمێک دوورتر، لەهەمان کاتدا دەکرێت پێشبینی ئەگەری زیاد بونی بکرێت ئەمەش بەچاوەڕێ کردنی دەرچونی ڕاپۆرتی هەفتانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربارەی هەلی کارو بێکاری لە کاتژمێر 4:30 بەکاتی کوردستان.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە