کۆتا هەواڵەکان

ئیندێکسی دۆلار، ناجێگیری سیاسی و نرخی زێڕ

زۆرجار زێڕ وەکو پەناگەیەکی ئارام لە بەرامبەر دابەزینی بەهای دراو سەیر دەکرێت، بەتایبەتی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی. کاتێک دۆلار بەهێز دەبێت، بە شێوەیەکی ئاسایی نرخی زێڕ دادەبەزێت و بە پێچەوانەشەوە. بەڵام لەم قۆناغی کە ئێستا ئابوری جیهان پێیدا تێدەپەڕێت زێڕو ئیندێکسی دۆلار بەیەوەکە ئاراستە وەردەگرن.

ئەمەش ئەوە دەردەخات کە چەندین هۆکاری تر هەیە هۆکارەکانی دیکە کە لە دەرەوەی بەهێزی یان لاوازی دۆلار کاریگەرییان لەسەر بازاڕی زێڕ هەیە.
لەلایەکی ترەوە، وەبەرهێنەران پێشبینی دەکەن ڕێژەی سوود لە ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەرز بمێنێتەوە.

ئەم چاوەڕوانییە فشاری فرۆشتن دەخاتە سەر زێڕ. بەهۆی ئەوەی سەرمایەیەکی بێ سوودە، واتە هیچ داهاتێکی ڕاستەوخۆی نیە، کەمتر سەرنجڕاکێش دەبێت بە بەراورد بە سەروەت و سامانە سوود بەخشەکانی وەك پشکەکان. پێدەچێت لە داهاتوودا وەبەرهێنەران ئەو سەروەت و سامانانەیان پێ باشتر بێت کە لە ڕێگەی ئەو قازانجانەی دەیکەن لە پشکەکان یان سوودی بانکی.
هەروەها، گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان، بە تایبەت لە ناوچەکانی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆرجار دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر سەروەت و سامانی پەناگەی ئارامی وەک زێڕ. پەرەسەندنی گرژییەکان دەتوانێت نادڵنیایی و ناسەقامگیری لە بازاڕە داراییەکاندا دروست بکات، ئەمەش وا لە وەبەرهێنەران دەکات پەنا بۆ ئەو سەروەت و سامانانە ببەن کە وەک کۆگای ئارامتر لە بەهادا هەستیان پێدەکرێت. زێڕ لە مێژوودا بەهۆی بەهای ناوەکی و سنوورداربوونی دابینکردنی و نەبوونی پشتبەستن بە هیچ حکومەتێک یان ئابوورییەکی دیاریکراو بە سەرمایەیەکی ئارام هەژمار دەکرێت.


د. کامەران قادر یعقوب


  ڕاوێژکاری دارایی کۆمپانیای ئینڤێستمێنت سپۆت


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە