کۆتا هەواڵەکان

سیاساتی نەختینەیی بانکی ناوەندی ئەوروپا

دەبێت بانکی ناوەندی ئەوروپا وریا بن لە جوڵەکانی داهاتووی دابەزاندنی سوودی بانکی.

چونکە لە ئەگەری بەردەوامی دابەزاندنی سوودی بانکی لە ناوچەی یۆرۆ، دەکرێت ڕیژەی هەڵئاوسان دووبارە دەست بکاتەوە بە بەرزبوون لەبەر دوو هۆکار. یەکەمیان زیادکردنی ڕێژەی وەرگرتنی قەرز لەلایەن کۆپانیا و تاکەکانی کۆمەڵگاوە.

دووەیان لەبەر ئەوەی دابەزاندنی زیاتری سوودی بانکی ئەگەری دابەزینی یۆرۆ بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی و دراوەکانی تر زیاتر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو شتوەمەکانەی هاوردە دەکرێت نرخەکانیان بەرزبێتەوە و هەڵئاوسان دووبارە بگەڕێتەوە بۆ ناو کایەی ئابوری ئەوروپا. 

د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.



هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە