کۆتا هەواڵەکان

نرخی نەوت و سیاساتی نەختینەی

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە دۆخی دابەزینەوە ئاڕاستەی بەرەو بەرزبوونەوە وەرگرت دوای ئەوەی لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ١٠٪ نرخەکەی دابەزی.

ئەم هەنگاوە توندەی دابەزین دوای ئەوە هات کە کۆبوونەوەی ئۆپێک+ هیچ ڕێوشوێنێکی بۆ زیاتر پشتگیریکردنی نرخەکان ئەنجام نەدا.

لەگەڵ نائومێدی بازاڕەکان، کە چەندین بانکی ناوەندی نائمێد بوون لە دابەزاندنی سوودی بانکی بەم زوانە.

بەڵام دوای دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی کەنەداوە، وای کرد هیوایەك بۆ دابەزاندنی سوودی بانکی لە نێو ووڵاتانی پیشەسازی وەك ئەمەریکا و ئەروپا و بەریتانیا بگەڕێتەوە. ئەمە وای کرد نرخی نەوت تا ڕادەیەك بەرزبێتەوە.  

 

د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە