کۆتا هەواڵەکان

ووتە نوێیەکانی ئەندامانی بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا

سەرۆکی بانکی ناوەندی سانفرانسیسکۆ، ماری دالی ڕاگەیاندووە، دابەزاندنی هەڵاوسان دەریدەخات کە سیاسەتی نەختنەی لە وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کاری خۆی دەکات، بەڵام هێشتا زووە بزانین کەی گونجاو دەبێت بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی یان نا.

تۆماس بارکین سەرۆکی بانکی ناوەندی ڕیچمۆند ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە بە ئەنقەست بەردەوام دەبێت لەسەر سیاسەتی تووندنی نەختینەیی ، چونکە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری هێشتا شوێنیان هەیە بۆ ئەوەی نرخەکان بەرز بکەنەوە. بەواتایەکی تر هێشتا هێشتا کەرتی خزمەتگوزاری بواری بەرزبوونەوەی ئاستی نرخەکانی هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەنجوومەنی فیدڕاڵی بۆ بازاری کراوە (FOMC) نادڵنیایی سەبارەت بە ڕێڕەوی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بەرز دەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری داهاتی بۆندەکانی گەنجینەی ئەمریکا.


د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە