کۆتا هەواڵەکان

بانکی ناوەندی بەریتانیا

هەرچەندە هەڵاوسان لە مانگی ئایاردا بەردەوام بوو لە دابەزین، بەڵام پێناچێت بانکی ناوەندی بەریتانیا تۆنێکی ئارامتر بگرێتەبەر یان ئاماژەیەکی ڕوونتر بدات کە کەی ڕێژەی سوود کەم بکرێتەوە. ئەم هەڵوێستەی بانکی ناوەندی بەریتانیا جێی سەرسووڕمانە کە هۆکار چیە کە بانکی ناوەندی بەریتانیا سوودی بانکی دانابەزێنێت، سەڕەڕای ئەوەی کە ڕێژەی هەڵئاوسان دابەزینی تۆمار کردووە بۆ 2٪ کە ئەم ڕێژەیە ئامانجی بانکی ناوەندی بەریتانیا بوو.

لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیارەکانی بانکی ناوەندی بەریتانیاین کە کەمێکی تر دەردەچێت دەربارەی سوودی بانکی.   

 

د. کامەران قادر یعقوب،
ڕاوێژکاری دارایی لە کۆمپانیای ئینڤێستمەنت سپۆت.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە