کۆتا هەواڵەکان

کاردانەوەی پاوەن بەرامبەر داتای بەرهەمی ناوخۆی

پاوەن بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە تۆمار دەکات بۆ 1.2540 دۆلار بۆ هەر پاوەنێکی بەریتانی.

ئەم بەرزبوونەوەیەش بەهۆی بەرزی گەشەی ئابوری بەریتانیاوەیە کە ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی داتاکانی دەرچوو لە سەر ئاستی چارەکی یەکەم. داتا گەشبینەکانی بەرهەمی ناوخۆیی بەریتانیا دەریخستووە کە بەرهەمهێنانی پیشەسازی مانگانە لە مانگی ئازاردا بە ڕێژەی 0.2% بەرزبووەتەوە.

لەسەر ئاستی ساڵانە، بەرهەمی پیشەسازی بە خێراییەکی بەرزتر بە ڕێژەی 0.5% گەشەی کردووە، ئەمەش ئەرێنی بوو بۆ پاوەنی بەریتانی.  


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە