کۆتا هەواڵەکان

نرخی زێر و ڕیژەی هەڵئاوسان لە ئەمەریکا

ئەم ڕۆ نرخی زێڕ بە شێوەیەکی کەم بەرزبووەی تۆمار کرد، ئەمەش بەهۆی ئەوە بوو کە دوێنێ داتاکانی بەرهەمی ناوخحی ئەمەریکا تا ڕادەیەك دابەزینی تۆمار کرد.

بازرگانان گرەوێکی زیاتر لەسەر ئەوە دەکەن کە بانکی فیدراڵی ئەمساڵ ڕێژەی سوود کەمدەکاتەوە دوای لاوازبوونی داتاکانی ئەم دواییەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمریکا.

جگە لەوەش، مەترسی و ململانێکانی جیۆپۆلەتیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕەنگە نرخی زێڕ بەرز بکاتەوە چونکە وەک پەناگەیەکی ئارام هەژمار دەکرێت.

 لەلایەکی ترەوە، ئۆستان گولسبی سەرۆکی بانکی ناوەندی شیکاگۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، هەڵاوسانی خانووبەرە وەک خاڵێکی سەرەکی چەسپاو لە گەشەی نرخەکاندا دەمێنێتەوە و بازاڕی کاری ئەمریکا تاڕادەیەک بەهێزە.

هەروەها، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەتلەنتا ڕافایل بۆستیک ڕایگەیاند، پێناچێت ئەندامانی ئەبجوومەنی فیدڕاڵی بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی سوودی بانکی بدەن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاماژەکان بۆ ئەوەیە کە هۆکاری سەرەکی بەرزی هەڵئاوسان پەیوەستە بە کەرتی خانووبەرەوە.

لەلایەکی ترەوە جۆن ویلیامز سەرۆکی بانکی ناوەندی نیویۆرک ئاماژەی بەوەدا کە هەڵاوسان هێشتا زۆر بەرزە، بەڵام دڵنیایە لە کۆتایی ئەمساڵدا دەست بە خاوبوونەوە دەکات.


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە