کۆتا هەواڵەکان

شیکاری پاوەند/دۆلار

ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکردنی مامەڵەکردن لەچەند کاتژمێری سەرەتادا پاوەن توانی هێڵی بەرگری 1.3439 تێپەڕێنێت هەروەها بەرەو ناوچەی هێڵی بەرگری 1.3500 بڕوات.

لەئێستادا گەشە بە قۆناغی خۆڕێکخستنەوەی بازاڕ دەدرێت، پێشبینی دەکرێت لەژێر ئاستی 1.3600 بمێنێتەوە وئەگەری تاقی کردنەوەی ئاستی هێڵی پاڵپشتی 1.3440 هەیە، هەروەها پێشبینی دەکرێت لەماوەیەکی کورت دا نرخ بگات بە 1.3550. 

وەبەرهێنەران و مامەڵەکاران پێشبینی ئەگەری بەرزبونەوەی نرخی سود دەکەن لەلایەن بانکی ئینگلتەراوە، ئەمەش بەهۆی بونی ترس لە دوبارە زیاد بونەوەی هەڵئاوسان، هەروەها ئەگەر هاتوو بەم شێوەیە بەردەوام بوو ئەوکاتە ئەگەری پێچەوانەبونەوە لە ئاڕاستەی ئاستی ئێستادا دەکرێت.

 


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە