کۆتا هەواڵەکان

هەفتەیەکی گرنگ بۆ بازرگانانی بازاڕی فۆرێکس

هەفتەیەکی گرنگ بۆ بازرگانانی بازاڕی فۆرێکس رۆژی سێشەممە داتای هەڵاوسانی ئەمریکا لە کاتژمێر ٤:٣٠ پاش نیوەڕۆ بڵاودەکرێتەوە

📊 هەفتەیەکی گرنگ بۆ بازرگانانی بازاڕی فۆرێکس 

📅 رۆژی سێشەممە 
داتای هەڵاوسانی ئەمریکا  لە کاتژمێر ٤:٣٠ پاش نیوەڕۆ بڵاودەکرێتەوە، پێشبینی دەکرێت داتای هەڵاوسان لە ئەمریکا روو لە نزمی بکات ئەمەش تا دەرچوونی هەواڵەکە جوڵەی دۆلار سست دەکات

📅 ڕۆژی چوارشەممە 
کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی، داتای هەڵاوسانی بەریتانیا بڵاودەکرێتەوە، پێشبینی بەرزبونەوەی لێ دەکرێت، گەر ئەنجام بەم شێوەیە بێت کاریگەری باشی ئەبێت بۆ بەهای پاوەنی بەریتانی
وە دواتر کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ داتای گەشەی ئابوری ئەوروپا بڵاودەکرێتەوە 

📅 ڕۆژی پێنجشەممە
داتاکانی فرۆشتنی تاکەکەسی ئەمریکا  لە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەک بڵاودەکرێنەوە
لە هەمان ڕۆژدا داتای بەهێزی گەشەی ئابوری لە هەریەک لە یابان و بەریتانیا بڵاو دەکرێنەوە 

📅 ڕۆژی هەینی 
داتای پێوەرەکانی نرخی بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا لە کاتژمێت ٤:٣٠  بڵاودەکرێنەوە کە کاریگەری بۆ هەڵاوسان دەبێت لە داهاتوودا 

تێبینی : تکایە بەبێ ڕەچاوکردنی بەڕێوەبردنی سەرمایە مامەڵە ئەنجام مەدە تا بەدووربیت لە زەرەری زۆر


هاوبەشی پێبکە هاوبەشی پێبکە